به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "المدی پرس"، ڕووسیا ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی به‌ربڵاوی ئاسمانی له‌دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش له خاکی سووریا که وه‌کوو "له‌ناوچوونی به‌ته‌واو" ناو نراوه، پیلان دابڕێژێت و بڕیار وایه که له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا له فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی سۆخۆی 160 و بۆمب هاوێژی تۆپۆلۆف و ژماره‌یه‌ک ژێر ده‌ریایی و 69 پاپۆڕی ده‌ریای میدیترانه که‌ڵک وه‌ربگرێت.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕووسیا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه داوای له به‌رپرسانی عێراقی کردووه که هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌کانی دوو فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر به مه‌به‌ستی پارێزراو بوون له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێک له ماوه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه که ڕووسیا پێشتریش له ئۆپراسیۆنی خۆی له سووریا له مووشه‌که‌کانی کرووز که له‌سه‌ر خاکی ئێرانه‌وه تێده‌په‌ڕی، که‌ڵکی وه‌رگرتووه.....
کۆتایی کورتە نامە/310